PM:11:04:22/01/2025
724 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مباپێ لە لیستی پاڵێوراوانی باشترین یاریزانی مانگی خولی ئیسپانیدایە و ئەنچلۆتیش بۆ خەڵاتی راهێنەران پاڵێوراوە.
رابیتەی خولی ئیسپانیا لە پێگەی فەرمی خۆیان لیستی پاڵێوراوانی بۆ خەڵاتە جیاوازەکانی ئەم مانگەی خولی پلە یەکی ئیسپانیای بڵاوکردەوە.
کیلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی خولەکەدایە دوای ئەوەی ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەشکرد.
مباپێ لەم مانگەدا بەشداری لە دوو یاری یانەکەی کردووە لە خولی ئیسپانیدا کە بەرامبەر ڤالانسیا و لاس پالماس بووە، دوو گۆڵی تۆمارکردووە.
هێرشبەرە فەرەنسیەکە بۆ بردنەوەی ئەو خەڵاتە کێبڕکێی چوار یاریزانی تر دەکات کە ئەوانیش لوکیباکیۆ و هوگۆ دورۆ و لویس میلا و کیکی گارسیان.
لەسەر ئاستی راهێنەرانیش هەریەکە لە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید و خوسێ بوردالاسی خیتافی و بۆرخا خیمینسایزی لیگانێس کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی یەکی هەمان خول دەکەن.
خ . ک