PM:09:03:23/01/2025
352 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئالبا نەیشاردەوە لە یاریگا هەمیشە بە شوێن
میسیدا دەگەڕا تا پاسی پێبدات و قورسترین رکابەری خۆشی دیاریکرد.
لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا جۆردی ئالبای
ئیسپانی و بەرگریکاری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە و ئێستای یانەی ئینتەر میامی چەند بابەتێکی
باسکرد و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، هەمووکات دەیویست تۆپ بە میسی بدات.
لە قسەکانیدا باسی لە سەرەتای پەیوەندیکردنی بە
هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە کرد و تێیدا وتی: یەکەم ڕۆژ بوو کە چوومە هەڵبژاردەی نیشتمانی، چاڤی هەمووانی بەجێهێشت و هاتە
لام و وتی: لە 10 ساڵی داهاتوو دەبیتە بەرگریکاری ڕاستی هەمیشەیی هەڵبژاردەی نیشتمانی
و بەرشەلۆنە، قسەکانی زۆر سەیر بوون، سەرم سوڕما و نەمدەزانی چی بڵێم چونکە ئەوکات
یاریزانی ڤالانسیا بووم.
باسی لەوەشکرد، لە زۆر شوێن بەوە دەیناسنەوە کە هەمیشە لە یاریگادا بەدوای
میسیدا دەگەڕا تا پاسی پێبدات، نەشیشاردەوە ئەو کارەی کردووە چونکە هەمیشە وا
هەستی کردووە کاتێک پاس بە لیۆ دەدات گۆڵی پێ تۆماردەکات یاخود هێرشێکی مەترسیدار
درووست دەکات.
لەبارەی ئەوەی کە ئایا سەڵاح یان بەیڵ یاخود چ یاریزانێک سەخترین رکابەر
بووە کە روبەڕووی بوەتەوە وتی: نە بەیڵ و نە سەڵاح، بەڵکو ئەو یاریزانە کێندی بێکیرچیۆئۆگلو
بوو لە یانەی رایسینگ سانتاندێر، یەکەم وەرز بوو کە وەک یاریزانێکی باڵی بەرگری یاریمکرد،
رۆژێک روبەڕووی یانەی رایسینگ بووینەوە، لە یارییەکەدا ئەو یاریزانە هەموو شتێکی
بۆ من قورس کرد و هەرگیز هێندەی ئەو رۆژە تووشی کێشە نەبووم.