PM:08:00:23/01/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس پێیوایە شێوازی دەنگدانی باڵۆندۆر چاوەڕواننەکراو بووە و
باسی لە نەیماریش کرد.
لە نوێترین لێدوانیدا بۆ تۆڕی تی ئێن تی بەڕازیلی، ڤینیسیۆس جونیۆری
یاریزانی ریاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی سامبا رایگەیاند، هەمیشە ئامانجی یەکەمی ئەو
یاریمەتیدانی تیپەکەیەتی بە گۆڵ تۆمارکردن و گۆڵ درووستکردن، لەبەر ئەوەش دەیەوێت
هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا بێت تا ببێتە هۆکارێک ریاڵ مەدرید بگاتە لوتکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵاتی تاکەکەسی
گرنگە، بەڵام ناتوانن زۆر قسە لەسەر ئەو بابەتانە بکەن، دەنگدانی خەڵاتی باڵۆندۆریش
بەو جۆرە نەبووە کە خەڵکی چاوەڕێیان دەکرد، بەڵام لەگەڵ بێلینگهام و رۆدریگۆ و مباپێ
بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی ئامانجە گەورەکانیان.
سەبارەت بە نەیماریش وتی: نەیمار بۆ هەموو
ئێمەی بەڕازیلی ئەفسانەیە و هەمووان ئارەزوویان وایە زوو بگەڕێتەوە، یاریزانێکی
گرنگە و شانازییە بۆ خولی بەڕازیلی یاریزانێکی وەک ئەو یاری لێکردووە، هیوادارم هەمیشە
لە ئارامیدا بێت لەگەڵ خێزانەکەی.