AM:10:45:02/09/2021
3128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕۆناڵدۆی ئەفسانەى هەڵبژاردەى پرتوگال ڕیکۆردەکەى عەلی دائی دەشکینێت و دەستبەسەر
پێشەنگی گۆڵکارانی هەڵبژاردەکان دەگرێت.
ڕۆناڵدۆی ئەسـتێرەى دیاری هەڵبژاردەى پورتوگال و یانەى مانچستەر یونایتدی
ئینگلیزی لە تەمەنی 36 سالێدا واز لە یاریکردن ناهێنێت و ئەوەى ئەستێرەکانی پێش
خۆیان ئەنجامیان نەدا ڕۆناڵدۆ بەتەنها ئەنجامی دا و بزۆێنەرەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ
جوڵەی زیاتر دەکات تا ڕیکۆردی نوێ تۆماربکات.

موشەک ئاساکەى مادێرا بە تۆماردنی دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەى ئیرلەندا کۆی
گۆڵەکانی بۆ 111 گۆڵ بەرزکردەوە و پاش زیاتر لە 15 ساڵ ڕیکۆردەکەى عەلی دائی
ئێرانی تێکشکاند کە خاوەنی 109 گۆڵ بوو لە هەمان کاتیشدا ئیرلەندا قوربانی هەڵبژاردەى
ژمارە 45 بوو کە ڕۆناڵدۆ تۆڕی گۆڵەکەى بهەژێنێت.
چیرۆکی تۆمارکردنی ڕیکۆردەکان لە لایەن ڕۆناڵدۆوە لەتەمەنی 18 ساڵێدا
دەستپێدەکات کاتێک لە مانگی ئابی 2003 بۆ یەکەم جار بانگهێشتی یاری هەڵبژاردەى
پرتوگال بەرامبەر کازاخستان کرا و دواتر دۆن بەشداری یۆرۆی 2004ی کرد.
ڕۆناڵدۆ لە یەکەم یاری دەستپێکی یۆرۆی 2004 بەرامبەر یۆنان یەکەم گۆڵ تۆماردەکات
ئەو گۆڵەش دەستپێکی گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆیە لەگەڵ پورتوگال
لە مۆندیالەکاندا ڕۆناڵدۆ خاوەنی حەوت گۆڵە و 14 گۆڵیشی لە جامی نەتەوەکانی
ئەوروپا تۆمارکردووە و لە مۆندیالی کیشوەرەکانیش دوو گۆڵی هەیە و سەرەڕای بوونی پێنج
گۆڵ لە نەیشن لیگ.
ئەستێرەکەى مادێرا لە سەرجەم پاڵاوتنەکانی مۆندیال 33 گۆڵ لە هەگبەکەیدایە
و 31 گۆڵیشی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆ هەیە و لە یارییە دۆستانەکانیشدا خاوەنی 19 گۆڵە
یاریزانە نوێکەى مانچستەر یونایتد چەندین هەڵبژاردە هەیە کە قوربانی دەستین
و زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکردوون ئەوانیش سوید و لیتوانیا بە تۆمارکردنی حەوت گۆڵ لە
تۆڕی گۆڵی هەریەکەیان
هەژاندنی تۆڕی گۆڵی هەنگاریا و
ئەندۆرا و لۆکسمبۆرگ هەریەکەیان لەشەش بۆنەدا وتۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە هەڵبژاردەکانی
لاتیڤا و ئارمینیا و چوارگۆڵ لە هەڵبژاردەکانی ئەستۆنیا و هۆڵەندا و دوورگەکانی
ڤارۆ.
دۆن بە قاچی ڕاستی خاوەنی 59 گۆڵە و قاچی چەپیشی 25 گۆڵی تۆمارکردووە و
سەرە بەهێزەکانیشی خاوەنی 27 گۆڵە
خاوەن شەش تۆپی ئاڵتونی 87 گۆڵی لە لە یاری کراوەدا
تۆمارکردووە و ژمارەى گۆڵی لە لێدانە سزاکانە 14 گۆڵە و 10 گۆڵیشی بە لێدانە
ڕاستەوخۆکان تۆمارکردووە.

گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەکان لە خولەکی یەک تا 10 خاوەنی 10 گۆڵە و لە
خولەکی 11 بۆ 20 خاوەنی سێ گۆڵ و 14 گۆڵیشی لە خولەکی 21 بۆ 30 هەیە و لەخولەکی 31
بۆ 40یش 10 گۆڵی تۆمارکردووە و حەوت گۆڵیشی لە خولەکی 41 بۆ 45 هەیە و کۆی
گۆڵەکانی لە تایمی یەکەمی سەرجەم یارییەکاندا 44 گۆڵە .
ڕۆناڵدۆی ئەستێرەى پێشووی یۆڤانتۆس لە تایمی دووەمی سەرجەم ئەو یارییانەى
لە ڕیزی پرتوگال بەشداری کردووە خاوەنی 67 گۆڵە بە جۆرێک لە خولەکی 46 تا 55
خاوەنی نۆ گۆڵە و لە خولەکی 56 تا 65 هەشت گۆڵی تۆمارکردووە و هەشت گۆڵیشی لە
خولەکەی 66 تا 75 هەیە و لە خولەکی 76 تا 85 خاوەنی 19 گۆڵە و 14 گۆڵیشی لە خولەکی
86 تا 90 تۆمارکردووە.
ئەستێرەکەى مادێرا ئەو گۆڵانەى تۆماری کردووە تەنها بە ئاست بەرزی خۆی نەبووە
بەڵکو هەندێک لە یاریزانەکانی هاوڕێی لە ڕیزی هەڵبژردەى پرتوگال ئەسیستیان بۆ
کردووە ئەوانیش مۆتینیۆ و کواریزما هەریەکەیان
خاوەنی هەشت ئەسیستن بۆ ڕۆناڵدۆ و دوای
ئەوانیش سێلڤا و نانی هەریەکەیان بە شەش ئەسیست و دیکۆش بە پێنج ئەسیست هاوکاری
ڕۆنأڵدۆی کردووە لە تێکشاندنی ڕیکۆردەکان
لە ئێستاشدا ئەستێرەدیارەکەى
پرتوگال خاوەنی 111 گۆڵە و دەبێت تەمەنێک چاوەڕێ بکرێت کێ دەبێتە ئەو یاریزانەى
ڕیکۆردەکەى ڕۆناڵدۆ لە دوای وازهێنانی یەکجاری دەىشکێنێت.