جامی کاراباو.. ئارسناڵ شەش گۆڵی لە وێست برۆمیچ کرد

PM:11:59:25/08/2021

1960 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە وێست برۆمیچی بردەوە و گەیشتە قۆناغی سێیەمی جامی کاراباو.
لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی دووەمی جامی کاراباو، یانەی ئارسناڵ لەدەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی وێست برۆمیچ.
یاریەکەش بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ئارسناڵی میوان کۆتاییهات، گۆڵەکانیش ئۆبامیانگ سێ گۆڵ و پیپی و ساکا و لاکازێت تۆماریان کرد.
لە یارییەکانی تریشدا، ساوسامپتۆن لەدەرەوەی یاریگای خۆی هەشت گۆڵی لە نیوپۆرت کاونتی کرد و نیوکاسلیش بە بیرنلی دۆڕا.
بەم ئەنجامانە، ئارسناڵ و بیرنلی و ساوسامپتۆن سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی سێیەمی جامی کاراباو بەدەستهێنا.
خ . ک