PM:11:23:25/08/2021
2316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن 12 گۆڵی لە بریمەر کرد و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەمی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا.
لە قۆناغی یەکەمی جامی ئەڵمانیا، یانەی بایرن میونشن لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی بریمەر بوەوە.
یاریزانانی بایرن میونشن لە سەرەتای یاریەکەوە بە هێرشبردن دەستیان پێکرد و لە تایمی یەکەمدا پێنج گۆڵیان تۆمار کرد، گۆڵەکانیش مۆتینگ سێ گۆڵ و جەمال موسیالا و وارم بە هەڵە لە خۆیان تۆماریان کرد.
لە تایمی دووەمدا یاریزانەکانی یانە باڤاریەکە حەوت گۆڵی تریان لەلایەن تلیمان و موسیالا و سانێ و کۆیسانسی و مۆتینگ و بوناسار و تۆلیسیۆ تۆمار کرد و یاریەکەیان بە ئەنجامی 12 گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی یانەکەیان کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، بایرن میونشن سەرکەوتنی بۆ قۆناغی دووەمی جامەکە بەدەستهێنا و بریمەریش ماڵئاوایی کرد.
خ . ک