پاریس بە مەرج ئامادەیە مباپێ بە ڕیاڵ مەدرید بفرۆشێت

PM:10:40:25/08/2021

5452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس سان جێرمان ئامادەیە مباپێ بفرۆشێت بە ڕیاڵ مەدرید ئەگەر گرێبەستەکە لە سەروو 200 ملیۆن یۆرۆوە بێت.

ڕۆژنامەی لی پاریسیانی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لارییان نیە لەسەر فرۆشتنی کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی یانەکەیان بە ڕیاڵ مەدرید.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یانە فەرەنسیەکە ئامادەن دەستبەرداری مباپێ ببن لە سوودی ڕیاڵ مەدرید بەمەرجێك بڕی گرێبەستەکە 220 ملیۆن یۆرۆ بێت.

ڕاشیگەیاندووە، پاریس ئامادەیشیان دەربڕیوە بەرامبەر بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ و ئیدین هازارد ، دەستبەرداری مباپێ ببن بۆ یانەکەی مەدریدی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر مباپێ ڕیزەکانی پاریسی جێهێشت ئەوا بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە دەیانەوێت بە یاریزانێکی سوپەر شوێنەکەی پڕ بکەنەوە کە ئەوانیش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و ئیرلینگ هالاند و ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکین.

خ . ک