گواردیۆلا داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد

PM:10:23:25/08/2021

3016 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا ڕایگەیاند لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یەکێک لە هەڵبژاردەکان وەردەگرێت.

لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچستەر سیتی کە هاوینی 2023 یە ماوەیەک پشوو وەردەگرێت.

گواردیۆلا وتی: دوای پشووەکە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یەکێک لە هەڵبژاردەکانی ئەوروپا یان ئەمریکای باشوور وەردەگرم و ئەوەش هەنگاوی دواترمە و دەمەوێت ئەو ئەزمونەش تاقیبکەمەوە.

وتیشی: بە دڵنیاییەوە هیچ کاتێک ڕاهێنەرێکی بیانی ناکرێت بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل چونکە لەو وڵاتەدا ئەوە ڕێگا پێدراو نەبوە تا ئێستا.

ئاماژەی بەوەشدا، دوای کاری ڕاهێنەرایەتی دەگەڕێت بەدوای کارێکی تردا و دواتریش هەر بەردەوام دەبێت لە دۆزینەوەی کاری نوێ، هەوڵدەدات بەردەوام خۆی پێشبخات.

گواردیۆلا بڵاویکردەوە، تووڕەبونی یاریزانان گەورەترین بەربەرەکانێ بوە لە ژیانی وەرزشیدا، قورسە بتوانیت دڵی سەرجەم یاریزانەکان ڕابگریت کە لە پێکهاتەی سەرەکیدا بن، کێشەی ڕاهێنەر لە کارەکەیدا ئەوەیە کە دەبێت 11 یاریزانی سەرەکی و 11 یاریزانی یەدەگ بۆ هەموو یاریەک ڕێكبخات.

گواردیۆلا لە نێوان هەڵبژاردنی یەکێک لە ڕۆماریۆ و ڕۆناڵدۆی دیاردە دەڵێت، یانەکەی ئێمە خاوەنی پارەیەکی زۆرە و دەمانتوانی گرێبەست لەگەڵ هەردوو یاریزانەکەدا ئیمزا بکەین.

خ . ک