PM:09:49:25/08/2021
1968 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە نزیکترین کاتدا ناوی ئەگوێرۆ تۆمار دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت
بەشداری یارییەکانی خولی ئیسپانی بکات.
ڕادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چەند ڕۆژی
داهاتوودا ناوی هێرشبەری نوێی یانەکەیان سێرجیۆ ئەگوێرۆ تۆمار دەکەن بۆ ئەوەی
بتوانێت بەشداری یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانی بکات.
ڕادیۆکە ئاشكرایکردووە، جۆردی ئەلبای بەرگریکاری یانە کەتەلۆنیەکە ڕازیبووە
بە کەمکردنەوەی مووچەکەی ئەمەش ڕێگا خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی بتوانن مووچەی ئەگوێرۆ
دابین بکەن و بەفەرمی ناوی یاریزانەکە بدەنە یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا .
بڵاویشیکردوەتەوە، لە ماوەی ڕابردوودا دوای ئەوەی جیرارد پیکێ ڕازیبوو بە
کەمکردنەوەی مووچەکەی، یانەکە توانیان ناوی هەردوو یاریزان ئیریک گارسیا و میمفیس
دیپای تۆمار بکەن.
خ . ک