ئامانجی مۆرینیۆ چییە لەم وەرزەدا؟

PM:09:09:25/08/2021

2180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە تەنیا بردنەوە لە بیرکردنەوەیەندایە و ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوە لە کۆتایی وەرزدا.

پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ترابزۆن سپۆر لە پاڵاوتنەکانی خولی کۆنفرانسی ئەوروپا، جوسیە مۆرینیۆی ڕاهێنەری یانەی ڕۆما لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا دوپاتیکردەوە کە ئامانجیان بردنەوەیە لەسەرجەم یارییەکاندا و هیچ یاریەک جیاوازی نییە لەگەڵ یاری دواتردا.

مۆرینیۆ وتی: دەزانین بە یەکسانبوون سەرکەوتن بۆ خولەکە بەدەستدەهێنین بەلام ئەوە ئامانجی ئێمە نییە چونکە بۆ هەموو یاریەک بە بیرکردنەوە لە بردنەوەی دەچینە یاریگاوە.

وتیشی: ڕازیم لە یاریزانەکانم بەڵام دەبێت کاری باشتر ئەنجامدەین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستمان، تا ئێستاش دڵنیانیم کە پشوو بە هەندێک لە یاریزانەکانم دەدەم یان نا بۆ ئەو یاریە.

مۆرینیۆ دەڵێت، بەداخەوە سیستمی ڤار بەکارناهێنرێت لەم قۆناغەدا هەرچەندە پێویستترین کارە کە دەبوو پشتی پێببەسترێت ، نابێت بیر لە ئەنجامی یاری چوون بکەینەوە چونکە هەموو یاریەک جیاوازی هەیە.
خ . ک