PM:08:13:25/08/2021
980 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی بالەی ئەوروپا ئەڵمانیا و هۆڵەندا و فەرەنسا بردنەوەیان بەدەستهێنا
و ئیسپانیا و سوید دۆڕان.
لە درێژەی یارییەکانی جامی بالەی ئەوروپا و لەسەر ئاستی کچان، هەڵبژاردەی
ئەڵمانیا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیسپانیا یاریکرد.
ئەڵمانیا بە ئاسانی و بە سێ گێمی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی
پێهێنا، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 13، 25 بە 17، 25 بە 21 بوون.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی سوید بوەوە
و یاریەکەی بە سێ گێمی بێبەرامبەر لێبردەوە.
هەڵبژاردەی فەرەنساش بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک بردنەوەی بەسەر
هەڵبژاردەی ئازەربایجان بەدەستهێنا.
ئەڵمانیا بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەی دووەمی جامەکەدا
دەبینرێت، ئیسپانیاش لە پلەی پێنجەمدایە، هۆڵەندا و سویدیش پلەکانی دووەم و
پێنجەمی کۆمەڵەی چوارەمیان گرتووە.
خ . ک