PM:07:06:25/08/2021
1988 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەدڤۆگات لیستی یاریزانانی عێراقی بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی
مۆندیال بڵاوکردەوە.
هەڵبژاردەی عێراق لە دوو و حەوتی مانگی نۆی داهاتوو دوو یاری لە قۆناغی
کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر بەرامبەر هەڵبژاردەکانی کۆریای باشوور و
ئێران ئەنجامدەدات.
دیک ئەدڤۆگاتی هۆڵەندی و ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانەکانی
هەڵبژاردەکەی بۆ ئەو دوو یاریە بڵاوکردەوە کە لە 25 یاریزان پێکهاتوون.
گۆڵچییەکانی هەڵبژاردەکە پێکهاتوون لە فەهد تالب و ئەحمەد باسل و محەمەد
ساڵح، لەگرنگترین یاریزانەکانی هێڵی بەرگریش ئەحمەد ئیبراهیم و عەلی فایز و سەعد
ناتق و عەلی عەدنان و زرخام ئیسماعیل و عەلا مەهاوین.
لە هێڵی ناوەراستیش ئەمجەد عەتوان و سەفا هادی و شێرکۆ کەریم و هومام تاریق
و جەستن میریام بانگهێشتکراون.
بۆ هێڵی هێرشبردنیش هەریەک لە موهەنەد عەلی و عەلا عەبدولزەهرە و ئەیمەن
حسێن لە لیستەکەدان.
هەڵبژاردەی عێراق لە کۆمەڵەی یەکەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی وڵاتانی
ئاسیادایە بۆ مۆندیالی 2022 شانبەشانی هەڵبژاردەکانی ئێران و کۆریای باشوور و
سوریا و لوبنان و ئیمارات.
خ . ک