ئینفانتینۆ لەسەر یاری هەڵبژاردەکان هاتە دەنگ

PM:05:53:25/08/2021

1172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی فیفا داوا دەکات ڕێگا بە یاریزانەکان بدرێت پەیوەندی بە هەڵبژاردەکانیانەوە بکەنەوە.

جیانی ئینفانتینۆی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕایگەیاند، پێویستە رابیتەی یانەکانی خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ڕێگا بە یاریزانەکان بدەن پەیوەندی بە ڕیزەکانی هەڵبژاردەکانیانەوە بکەنەوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالدا.

ئینفانتینۆ دەڵێت، پێویستە ڕێگا بە یاریزانەکان بدرێت لە پێناو پاراستنی یەکڕیزی وەرزش لە جیهاندا، ڕاستە ساڵی رابردوو تووشی هەندێک کێشە بوونەوە سەرجەم یانەکان بەڵام دەبێت لە بیری داهاتوودا بن.

ئاماژەی بەوەشدا، یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال گەیشتونەتە قۆناغی مەترسیدار و گرنگ لەبەرئەوە پێویستە یاریزانەکان بگەرێنەوە هەڵبژاردەکانیان .

راشیگەیاند، هاوکاری سەرجەم یەکێتیە وەرزشییەکانی وڵاتەکان دەکات کە کەمترین کێشەیان تووش ببێت دوای یارییەکانی پاڵاوتن، دوپاتیشیکردەوە دەبێت دادپەوەری هەبێت لەو جۆرە کێشانەدا.

ڕونیشیکردەوە، لە خولەکانی ئیسپانیا و ئینگلتەرا ژمارەیەکی زۆر لە باشترین یاریزانەکانی جیهان یاریدەکەن و هەڵبژاردەکانیشیان پێویستیان پێیانە لەم کاتە هەستیارەدا.

ئینفانتینۆ داوا لە بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بەڕیتانیا دەکات یاسای کەرەنتینە کردن هەڵبگرێت لە کاتێکدا ئەگەر یاریزانێک بگەرێتەوە وڵاتەکەیان دەبیت ماوەی 10 ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بێت.

 خ . ک