PM:05:40:25/08/2021
956 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیبراهیم حەمدتۆ ڕووداوێک دەستەکانی لێوەردەگرێت و
ناوبانگێگی گەورەى لە جیهانی تێنس پێدەبەخشێت.
ئیبراهیم حەمدتۆ لە
تەمەنی 10 ساڵیدا بەهۆی ژێرکەوتنی شەمەندەفەرەوە لە نزیک گوندەکەى خۆیان هەردوو دەستی
لەدەستدەدات بەڵام ئەم یاریزانە لە ژیان بێهێوا نەبوو بڕیاریدا جیهانی وەرزش بە
گشتی و تۆپی تێنسی سەرمێز بە تایبەتی هەڵبژێرێت.
ئیبراهیم لە جیهانی وەرزش نموونەیەکی باڵایە لە جیهانی
تایبەتیش خاوەنی هاوسەرومنداڵە و ئەوەى مایەى شانازییە بۆ ئەو یاریزانە خاوەن پێداویستیە
تایبەتیە، کە خاوەنی سێ منداڵە و دوانیان هەڵگری بڕوانامەى پزیشکی و ئەندازیاریین.
ئیبراهیم بەشداری
لە یارییەکانی پارائۆڵمپی ژاپۆن بەشدارەو هەرچەندە لە قۆناغی یەکەمدا نەیتوانی سەرکەوتن
تۆماربکات بەڵام بە خۆڕاگرانە تێکۆشا تا بگاتە یەکێک لە پاڵەوانێتیە گەورەکان تا
بوونی خۆی بسەلمێنی و نیشانی جیهانی بدات کە دەستیش نەبێت ئەندامێکی تری جەستە دەتوانی
بە کاری دەستەکان هەستێت و قاچەکانیشی وەک دەستە بێدەستەکانی بەکاربهێنێت بۆ هەڵدانی
تۆپەکانی.