پاریس یەکەم گرێبەستی ڕیاڵ مەدریدی بۆ مباپێ ڕەتکردەوە

PM:05:18:25/08/2021

1440 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس لە ڕێگەى لیوناردۆوە یەکەم گرێبەستی پێشکەشکراوی ڕیاڵ مەدریدی بۆ گواستنەوەى مباپێ ڕەتکردەوە.

 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لیۆناردی بەڕازیلی و بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان دووپاتیکردەوە، گرێبەستەکەى ڕیاڵ مەدرید بۆ مباپێ ڕەتدەکەینەوە و نرخی ئەو گرێبەستە زۆر لەوە کەمترە کە لە 2017 دا لە پێناو مباپێ پێشکەشی مۆناکۆیان کرد.

لیۆناردۆ ڕاشیگەیاند، چاوەڕێی گرێبەستی دووەمی ڕیاڵ مەدرید دەکەین و دەزانین یاریزانەکە دەیەوێت بڕوات و بە هیچ شێوەیەک ڕێگەى لێناکەین و هیوادارین خەونی منداڵی بێتە دی و لەهەمان کاتیشدا ڕەخنەی توندی لە مەدرید گرت کە بە شێوەیەکی نایاسایی پەیوەندیان بە مباپێوە کردووە.

 دووپاتیشیکردەوە، ڕیاڵ مەدرید باش دەزانێت ئەو نرخە ئارەزووەکانی ئەوان جیبەجێناکات و پێویستە پێش 29ی ئەم مانگە دوا گرێبەستی خۆیان پێشکەش بکەن تا ڕیکارە یاساییەکان لە کاتی خۆیدا جێبەجێبکرێن.

لیوناردۆ ئاشکراشیکرد، لە ڕابردوودا دوو ئۆفەری  نوێیان پیشکەش بە مباپێ کرد تا لە پاریس بیهێڵێنەوە و پێی بڵین لە دڵی پرۆژەکانی داهاتووی پاریسدایە، بەڵام دوای ڕەتکردنەوەى ئۆفەرەکان پێیان ڕاگەیاندووە هیچ کەسێک لە سەرووی پڕۆژەکانی پاریسەوە نیە.

 

گرێبەستی مباپێ لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت و گرێبەستی پێشکەشکراوی ڕیاڵ مەدرید لە بۆنەى یەکەمدا 160 ملیۆن یۆرۆ بووە و لە بەرامبەردا پاریس داوای 200 ملیۆن یۆرۆ دەکات و چاوەڕێدەکرێت هەردوولا لە داهاتویەکی نزیکدا لەسەر 180 ملیۆن ڕێککەوتن واژوو بکەن.