PM:04:47:25/08/2021
1096 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتیتا لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە و پێنج یاری داهاتوو چارنووسی لەگەڵ
ئارسیناڵدا یەکلادەکاتەوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنووسیەکانی ئینگلتەرا بڵاویانکردەوە، پێنج یاری داهاتوو بۆ
ئارتیتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ یەکلاکەرەوە دەبێت و ئەنجامەکانی بڕیار لەسەر داهاتووی
ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە دەدەن.
لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى تەلیگراف ئاشکرایکرد، لە ئاکامی شکستهێنانی ئارتیتا
کارگێڕی ئارسناڵ پەنا بۆ کۆنتی ئیتاڵی دەبات تا گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکات و بەرەو
یاریگای ئیمارات بیگوازێتەوە.
تەلیگراف ئاماژەى بەوەشدا بەرپرسانی ئارسیناڵ دڵنیان لەوەى کۆنتی لە ئەگەری
وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی یانەکەیان لە توانایدایە یانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ڕێچکەى سەرکەوتنەکان
و کارەکانی ڕابردووی لەگەڵ یۆڤانتۆس و چێڵسی و ئینتەرمیلان سەلمێنەری ئەو
ڕاستییەن.
ئارسناڵ لەژێر سەرپەرشتی ئارتیتا لە دوو یاری دەستپێکی پریمەرلیگدا دووچاری
دوو شکستی یەک لەدوا یەک هاتووە و خاوەنی هیچ خاڵێک نیە و لە پلەى 19یەمی
ڕیزبەندیدایە.