هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ڕۆناڵدۆ

PM:04:18:25/08/2021

8596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆناڵدۆ تووشی پێکانبووە لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یۆڤانتۆسدا و بەشداریکردنی لە یاری داهاتوودا مسۆگەر نییە.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆ چوارشەممەی یانەی یۆڤانتۆسدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پورتوگالی تووشی پێکانبووە.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ لە شانی ڕاستیدایە و بەشداریکردنی لە یاری داهاتووی یانەکەی لە خولی ئیتاڵیدا بەرامبەر ئیمپۆلی لە هەفتەی دووەمدا مسۆگەر نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کریستیانۆ تووشی پێکدادان بووە لە ڕاهێنانەکاندا لەگەڵ ئەلێکس ساندرۆی بەرگریکاری بەڕازیلی و بە ناچاری ڕاهێنانەکانی جێهێشتووە.

ڕونیشیکردوەتەوە، هێرشبەرە پورتوگالیەکە هەستی بە ئازار کردووە و پزیشکەکانی یانەکە چارەسەری خێرایی کاتییان بۆ کردووە و چەند خولەکێک لە زەویدا ماوەتەوە و دواتر نەگەڕاوەتەوە ڕاهێنانەکان.

خ . ک