PM:03:59:25/08/2021
2932 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پریمەر لیگ پارێزگارى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکانى ئەوروپا کرد و خولى
پورتوگالیش بۆ پلەى پێنجەم سەرکەوت.
یەکێتى تۆپى پێى ئەوروپا نوێترین ڕیزبەندى بەهێزترین خولەکانى ئەوروپاى
بڵاوکردەوە و خولى نایابى ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەى 87 هەزار
و 926 خاڵ پێشەنگى ڕیزبەندیەکەى گرتووە.
خولى ئیسپانیا لە پلەى دووەمى ڕیزبەندیەکەدایە و 80 هەزار و 570 خاڵى هەیە
و لە پلەى سێیەمیشدا خولى ئیتاڵیا دەبینرێت بە 63 هەزار و 616 خاڵ، خولى ئەڵمانیاش
بە 61 هەزار و 427 خاڵ پارێزگارى لە پلەى چوارەم کردووە.
خولى نایابى پورتوگال بە 44 هەزار و 216 خاڵ سەرکەوتووە بۆ پلەى پێنجەم و
خولى فەڕەنساش بۆ پلەى شەشەم دابەزیوە و 43 هەزار و 498 خاڵى هەیە.
خولەکانى هۆڵەندا و سکۆتلەندا و ڕوسیا و نەمساش بەدواییەکدا پلەکانى حەوتەم
تا دەیەمى ڕیزبەندیەکەیان گرتووە.
گ . ف