ئەتلەتیکۆ مەدرید تا 2026گرێبەستی لەگەڵ ماتیۆس کونها واژوو کرد

PM:03:43:25/08/2021

916 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید بە شێوەیەکی فەرمی گرێبەستێکی بۆ پێنج وەرز لەگەڵ ماتیۆسی هێرشبەری هەڵبژاردەى بەڕازیل و یانەى هێرتا بەرلینی ئەڵمانی واژووکرد و یاریزانەکەى سامبا تا هاوینی 2026 لە یانەى دووەمی شاری مەدرید بەردەوام دەبێت و بڕی گواستنەوەکەش لە یانە ئەڵمانیەکەوە 30 ملیۆن یۆرۆ بووە.

ماتیۆسی 22 ساڵ یەکێکە لە یاریزانە لاوەکانی هێڵی پێشەوە و یانەى ئەتلەتیکۆ لە پێنج ساڵی داهاتوودا سوودێکی زۆر لەو یاریزانە دەبینێت کە توانای هەیە لەسەرجەم پێگەکانی هێڵی پێشەوە یاری بکات و مەترسی بۆ یانەى ڕکابەر درووستبکات.

لاوە بەڕازیلیەکە لە 2017 وە  لە یاریگاکانی ئەوروپا یاری دەکات و پێشتر لە ڕیزەکانی نیۆنی سویسری و لایپزیگی ئەڵمانی یاریکردووە و لەگەڵ نیۆن 10 گۆڵ و هەشت ئاسیستی تۆمارکردووە و  لەگەڵ هێرتا بەرلینیش خاوەنی 13 گۆڵ و 10 ئاسیست بووە.

ماتیۆس لە  ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆش ڕۆڵێکی گەورەى هەبوو لە بەدەستهێنانی نازناوەکە بۆ بەڕازیل و بەرامبەر میسر خاوەنی گۆڵی بردنەوە بووە لە چارەکی کۆتایی و لە یاری کۆتایشدا بەرامبەر ئیسپانیاش خاوەنی گۆڵی یەکەم بووە.