فەرمى.. هارى کین داهاتووى لە تۆتنهامدا یەکلاکردەوە

PM:03:17:25/08/2021

3180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەفەرمى هارى کین مانەوەى لە ڕیزەکانى یانەى تۆتنهامدا ڕاگەیاند و کۆتایى بە هەموو دەنگۆکان لەسەر ڕۆیشتنى هێنا.

هارى کینى هێرشبەرى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا و یانەى تۆتنهام هۆتسبێرى ئینگلیزى چارەنوسى لە یانەکەیدا یەکلاکردەوە و کۆتایى بە هەموو دەنگۆکان لەسەر ڕۆیشتنى هێنا.

کین لە پۆستێکدا، کە لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەڵێت "ئەم هاوینە لە تۆتنهام دەمێنمەوە و لە سەدا 100 سەرنجم دەخەمە سەر یارمەتیدانى تیپەکەم بۆ بەدەستهێنانى سەرکەوتن".

کین لە پۆستەکەیدا ستایشى پێشوازى هاندەرانى یانەکەى کردووە، کە بە سەرسوڕهێنەر ناوى بردووە، باس لەوەشدەکات هەندێک لەو نامانەى خوێندووەتەوە، کە بۆ پاڵپشتى بۆیان ناردووە لە چەند هەفتەى کەمى ڕابردوودا.

ئەم بڕیارەى کین لە کاتێکدایە، ماوەیەکى زۆرە ڕاگەیاندنەکان ئاماژەیان بەوە دەکرد، کە دەیەوێت تۆتنهام بەجێبهێڵێت و یانەى مانچستەر سیتیش هەوڵ دەدات گرێبەستى لەگەڵدا بکات.

گ . ف