PM:02:33:25/08/2021
2012 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وەزارەتی دادی ئەمریکا بەهۆی ئابڕووچوونی فیفاگێتەوە 117 ملیۆن دۆلار وەک
قەرەبوو دەبەخشێتە فیفا.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشکرایانکرد، وەزارەتی دادی ئەمریکا بڕیاریدا بڕی 117
ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو ببەخشێتە فیفا وەک قەرەبوویەک لە دوای ئابڕووچوونەکەى
فیفاگێتەوە کە لە 27ی ئایاری ساڵی 2015 وە بەهۆی گەندەڵیەکانی سەرۆکانی پێشووی
پۆستە باڵاکانی تۆپی پێوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
لەو بارەیەوە فیفا لە ڕاگەیاندڕاوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو بڕە پارەیە لە 2015
دەستی بەسەرداگیرابوو، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەرتیلانەى کە حەوت بەرپرسی باڵای
یەکێتیەکە لە بەرامبەر پێشێلکردنی یاساکانی فیفادا وەریانگرتبوو کە تایبەت بوو بە
فرۆشتنی پەخشی یارییەکانی کیشوەری ئەمەریکای ناوەڕاست و باشوور بە تایبەتیش
فرۆشتنی پەخشی کوپا ئەمەریکا بە شێوەیەکی نایاسایی.
لە ساڵی 2015 بەهۆی ئابڕوچوونی فیفاگێتەوە، پلاتەری سەرۆکی ئەوکاتەى فیفا
لە ئەرکەکەى دوورخرایەوە و لەهەمان کاتیشدا سزای زیندانی نۆ ساڵ بۆ سەرۆکی یەکێتی
تۆپی پێی ئەمریکای باشوور و یاریدەری سەرۆکی فیفا دەرکرا و سزای چوار ساڵ زیندانیش
بەسەر ماریا مارینی بەڕێوەبەری کارگێڕی یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل جێبەجێکرا.