ئیتاڵیا هەواڵێکی خۆشی بۆ یاریزانانی ئەفغانستان ڕاگەیاند

PM:01:35:25/08/2021

2936 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئامادەی وڵاتەکەى دەربڕی دەرگای بە ڕووی یاریزانانی ئەفغانستان بکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیا سێت، گرافینیای سەرۆکی یەکیتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئامادەى وڵاتەکەى دەربڕی دەرگای بە ڕووی وەرزشکار و یاریزانانی ئەفغانستان بکاتەوە کە بەهۆی بزوتنەوەى تاڵیبانەوە لەوڵاتەکەیان هەڵهاتوون.

گرافینیا دووپاتیکردەوە، لە ئێستادا ئامادەین پێشوازی لە یاریزانان و وەرزشکارانی ئەفغانستان بکەین و وەک لێپسراوێکی وەرزشی نابێت پشت لەو کەسانە بکەین کە هەوڵی پێشخستنی وەرزش دەدەن لە وڵاتەکانیان و پێویستە ئەو ئەرکە گرنگە لە ئەستۆ بگرین.

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا نیگەرانی خۆشی بە ڕووداوی کەوتنە خوارەوەى یاریزانە لاوەکەى هەڵبژاردەى تۆپی پێی ئەفغانستان دەربڕی کە لە کاتی هەڵهاتن لە وڵاتەکەى لە فڕۆکە ئەمریکیە لە فڕۆکەخانەى کابوڵ کەوتە خوارەوە.

سەرەتای ئەم مانگە ئەفغانستان کەوتە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەى تاڵیبان و خەڵکانێکی زۆر ناچاربوون هەڵبێن و بەشێکیش لەو کەسانە وەرزشکار و یاریزانانی ئەفغانستانن کە لە سایەی بزوتنەوەکەدا ناتوانن پەرە بە وەرزشەکانیان بدەن.