PM:12:37:25/08/2021
3112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیکێ داوای کردووە نیوەى پشکەکانی
بەرشەلۆنە بکڕێت و دواکارییەکەى لە لایەن
بارتۆمیۆوە ڕەتکراوەتەوە.
ڕۆژنامەى سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، جیرارد پیکێی بەرگریکاری بەرشەلۆنە
لە سەردەمی بارتۆمیۆدا بە نیازە بووە لەسەدا 49ی پشکەکانی بەرشەلۆنە لە بوارەکانی
مۆڵەت و بازرگانی و ستۆدیۆکان و ناوەندی داهێنانەکان و ئەکادیمیای لاماسیا
بکڕێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش داواکارییەکی پێشکەش بە بارتۆمیکردووە.
سپۆرت ئاشکراشیکرد، داواکارییەکەی پیکێ لە لایەن سەرۆکی پێشووی بەرشەلۆنەوە
ڕەتکراوەتەوە و پێی ڕاگەیاندووە هیچ یاریزانێکی یانەکە مافی ئەوەى نیە ئەو
داواکارییە پێشکەش بکات و یاسا ڕێگرە لەبەردەم ئەو کارەدا.
پیکێ جگە لە پیشەى یاریزانی، کۆمپانیای وەبەرهێنانی بە ناوی کۆزمۆس هەیە کە سپۆنسەری جامی دەیفز بۆ تێنس دەکات و لەم
ماوەیەشدا سپۆنسەری فیلمی بە ناونیشانی بڕیار کرد کە تایبەت بوو بە گریزمانی
هێرشبەری بەرشەلۆنە
یاریزانە ناودارەکانی ئەوروپا جگە
لە پیشەی یاریکردن، وەبەرهێنان لە تۆپی پێدا دەکەن و جگە لە پیکێ، بێکهامی
ئینگلیزی خاوەنی بەشێک لە پشکەکانی
ئینتەرمیامی ئەمریکیە و ڕۆناڵدۆی بەڕازیلیش لە ئێستادا خاوەنی یانەى بەلەد وەلیدی ئیسپانیە.