PM:12:13:25/08/2021
1548 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سەرجەم یانەکانى پریمەر لیگ بڕیاریاندا ڕێگە بە یاریزانەکانیان نەدەن
پەیوەندى بە هەڵبژاردەى وڵاتەکانیان بکەنەوە.
سایتى خولى نایابى ئینگلتەرا بڵاویکردووەتەوە، یانەکانى خولەکە بە کۆى دەنگ
ڕێگە بە یاریزانەکانیان نادەن پەیوەندى بە هەڵبژاردەکانیانەوە بکەنەوە لە مانگى
داهاتوودا، بۆ ئەو وڵاتانەى لە هێڵى سوردان بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.
پریمەر لیگ ڕوونیکردووەتەوە، بڕیارى یانەکان لەلایەن ڕابیتەى خولى ئینگلیزییەوە
پاڵپشتى دەکرێت، کە بەسەر نزیکەى 60 یاریزاندا جێبەجێ دەبێت لە 19 یانەى خولەکەدا،
کە بڕیاربوو گەشت بۆ 26 وڵاتى لیستى سور بکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێتى تۆپى پێى جیهان لەسەر داواى یەکێتى تۆپى پێى
ئەمریکاى باشور دووپاتیکردووەتەوە، یانەکان دەبێت ڕێگە بە یاریزانەکانیان بدەن
پەیوەندى بە هەڵبژاردەکانیان بکەنەوە، گەر ڕێگرییان لێ بکەن ڕووبەڕووى سزا دەبنەوە.
لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا هەفتەى فیفا بۆ یارى هەڵبژاردەکان دەستپێدەکات
و لە کیشوەرى ئەمریکى باشوریش سێ جەولە لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالى 2022ى قەتەر
ئەنجامدەدرێن.
گ . ف