12 هەزار هاندەر ئامادەى کلاسیکۆى زەوى دەبن

AM:11:46:25/08/2021

1476 جار خوێندراوەتەوە

+ -

12 هەزار هاندەر ئامادەى یارى کلاسیکۆى زەوى نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین دەبن لە پاڵاوتنى مۆندیالدا.

دەسەڵاتدارانى شارى ساو پاولۆى بەڕازیل بە چەند مەرجێک ڕەزامەندییاندا لەسەر ئامادەبوونى 12 هەزار هاندەر لە یارى نێوان هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و ئەرجەنتین، کە ئەو یارییە بە کلاسیکۆى زەوى ناسراوە.

یارییەکە لە جەولەى شەشەمى دواخراوى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشورە بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر و بڕیارە لە پێنجى مانگى داهاتوو لە یاریگاى ئەرینا کۆرەنتیانس بەڕێوەبچێت.

پێویستە لەسەر هاندەرە ئامادەبووەکان ئەنجامى نەرێنى پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا پێشکەش بکەن، کە 48 کاتژمێر پێش یارییەکە ئەنجامدرابێت و دواى یارییەکەش سەرجەم بەشداربووەکان پشکنینى نوییان بۆ دەکرێتەوە و بۆ ماوەى 15 ڕۆژ چاودێرى دەکرێن.

ئەمیندارى گستى وەرزش لە ویلایەتى ساو پاولۆ ڕایگەیاندووە، گەڕانەوەى هاندەران لەو یارییەدا وەک تاقیکردنەوەیەکى ئەزمونى دەبێت، لە پێناوى ڕێگەدان بە گەڕانەوەى هاندەران لە داهاتوودا.

گ . ف