AM:10:42:25/08/2021
1092 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ونستۆن سالم، ئاندى مۆراى بە فرانسیس تیافۆى دۆڕا و ماڵئاوایى لە
پاڵەوانێتییەکە کرد.
لە قۆناغى دووەمى جامى ونستۆن سالم بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە
ئەمریکا بەڕێوەدەچن، ئاندى مۆراى بەریتانى بەرامبەر فرانسیس تیافۆى ئەمریکى
یاریکرد.
لە یارییەکى ئاست بەرزدا، مۆراى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى
دۆڕاند و ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد، تیافۆیش سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەم
بەدەستهێنا.
لە یارییەکانى تردا، مارکۆس گیرۆنى ئەمریکى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە
فیدریکۆ دیلبۆنیسى ئەرجەنتینى بردەوە و لۆکاس پۆیڵى فەڕەنسیش بە کۆمەڵەیەک
بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بە دانیاڵ ئیڤانزى بەریتانى دۆڕا.
گ . ف