AM:10:12:25/08/2021
1944 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە جامى ئەڵمانیا، بایرن میونشن یارییە دواخراوەکەى بەرامبەر بریمەر
ئەنجام دەدات.
لە یارییەکى دواخراوى قۆناغى یەکەمى جامى ئەڵمانیا، ئەمشەو کاتژمێر نۆ و 15
خولەک، یانەى بایرن میونشن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، بەرامبەر یانەى بریمەر یارى
دەکات.
سێشەممە یانە باڤاریەکە ڕایگەیاند، لۆکاس هێرناندێزى فەڕەنسى بەگریکارى
یانەکەى، دواى ماوەیەکى زۆر لە پێکان پەیوەندى بە ڕاهێنانەکانەوە کردووەتەوە.
بەشداریکردى هێرناندێز لە یارییەکەدا دیارى نییە، بەڵام مانوێل نویەر و
لیۆن گۆریتسکا و ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکى بە بڕیارى جولیان ناگلیسمانى ڕاهێنەرى بایرن
میونشن دوورخراونەتەوە.
بڕیاربوو ئەم یارییە لە هەشتى مانگدا بەڕێوەبچێت، بەڵام یەکێتى تۆپى پێى
ئەڵمانیا یارییەکەى دواخست بەهۆى توشبوونى چەند یاریزانێکى یانەى بریمەر بە ڤایرۆسى
کۆرۆنا.
گ . ف