ڤیدیۆ.. لە جامى ئینگلتەرا ئیڤەرتۆن سەرکەوت و ئەمشەویش ئارسناڵ یارى دەکات

AM:09:50:25/08/2021

912 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 

لە جامى ئینگلتەرا، ئیڤەرتۆن لە هیدێرسفیڵدى بردەوە و سەرکەوت بۆ قۆناغى سێیەم، ئەمشەویش ئارسناڵ دەبێتە میوانى وێست برۆمیچ.

لە قۆناغى دووەمى جامى یەکێتى یانە پیشەگەرەکانى ئینگلتەرا، یانەى ئیڤەرتۆن لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى هیدێرسفیڵد تاون بووەوە و ئیڤەرتۆن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى بردەوە.

بەمەش ئیڤەرتۆن سەرکەوتنى بۆ قۆناغى سێیەم بەدەستهێنا و گۆڵەکانیشى لە خولەکەکانى 26 و 79دا لەلایەن ئەلێکس ئەیوبى و ئەندرۆس تاونسێندەوە تۆمارکرد، تاکە گۆڵەکەى هیدێرسفیڵدیش تۆم لیس لە خولەکى 45دا تۆماریکرد.

لە یارییەکانى تردا، وڵڤرهامپتۆن بە چوار گۆڵى بێ بەرامبەر لە نۆتینگهامى بردەوە و واتفۆردیش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر سەرکەوتنى بەسەر کریستاڵ پاڵاسدا بەدەستهێنا.

ئەمشەویش دوایین سێ یارى قۆناغەکە دەکرێن، کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى شەو، نیوکاسڵ یونایتد میواندارى بێرنلى دەکات و ساوسامپتۆن و نیوپۆرتیش ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کاتژمێر 10ش، ئارسناڵ لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بەرامبەر وێست برۆمیچ یارى دەکات.

گ . ف