AM:09:31:25/08/2021
1388 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەنفیکا سەرکەوتنى بۆ چامپیۆنز لیگ بەدەستهێنا، دواى ئەوەى لەگەڵ ئایندهۆڤن
بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.
لە یارى گەڕانەوەى قۆناغى کۆتایى پاڵاوتنى خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا،
هەردو یانەى ئایندهۆڤنى هۆڵەندى و بەنفیکاى پورتوگالى لە یاریگاى فیلیپس ڕووبەڕووى
یەکبوونەوە و یارییەکەش بە یەکسانى و بەبێ گۆڵ کۆتایى هات.
بەمەش بەنفیکا، کە لە یارى چووندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک براوەبوو،
سەرکەوتنى بۆ قۆناغى کۆمەڵەکانى خولەکە بەدەستهێنا.
لە یارییەکى تردا، یانەى مالمۆى سویدی خۆى گەیاندە چامپیۆنز لیگ، هەرچەندە
بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە یانەى لۆدۆگۆریتسى بۆلگارى دۆڕا، بەڵام لە یارى
چووندا بە دوو گۆڵى بێ بەرامبەر براوەبوو.
هاوکات یانەى یۆنگ بۆیزى سویسریش بە هەمان ئەنجامى یارى چوون و بە سێ گۆڵ
بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە یانەى فیرینکڤارۆشى هەنگارى بردەوە و خۆى گەیاندە قۆناغى
کۆمەڵەکانى چامپیۆنز لیگ.
گ . ف