یۆڤانتۆس دوو مەرجى هەیە بۆ دەستبەرداربوون لە ڕۆناڵدۆ

AM:09:03:25/08/2021

4116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس داواى 30 ملیۆن یۆرۆ و گابرێل خیسۆس دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ مانچستەر سیتى.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، ڕۆناڵدۆى پورتوگالى هێرشبەرى یانەى یۆڤانتۆس کار لەسەر پەیوەندیکردنى بە یانەى مانچستەر سیتییەوە دەکات، گەر سیتى واز لە گواستنەوەى هارى کینى ئینگلیزى هێرشبەرى تۆتنهام بهێنێت.

تۆڕى سکاى سپۆرتى ئیتاڵى بڵاویکردووەتەوە، خانمە پیرەکەى ئیتاڵیا داواى 30 ملیۆن یۆرۆ و یاریزانێکى هاوشێوە دەکات، لە مانچستەر سیتى لە بەرامبەر دەستبەرداربوونى لە هێرشبەرە پورتوگالیەکە.

باسى لەوەشکردووە، یۆڤانتۆس داواى کردووە گابرێل خیسۆسى بەڕازیلى لە مامەڵەى ئاڵوگۆڕپێکردنەکەدا بێت لە نێوان هەردوو یانەکەدا.

گ . ف