مان یونایتد پێنج یاریزانی دەفرۆشێت

PM:11:18:23/06/2022

776 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مان یونایتد لەسەر داواکاری تین هاگ پێنج یاریزانی یانەکەی دەفرۆشێت و ڕیزەکانی ڕێکدەخاتەوە.

یانەی مانچستەریونایتد ئامادەکاری دەکات تا دەستبەداری پێنج یاریزانی یانەکەی ببێت لە وەرزی گواستنەوەی ئەم هاوینەدا تا بتوانن گرێبەستی نوێ ئەنجام بدەن.

بەرپرسانی یانەکە پێیانوابە پێویستە چەند یاریزانێک لەم هاوینەدا بفرۆشن چونکە لەهەمان کاتدا ئیریک تین هاگی ڕاهێنەری یانەکە هەوڵەدات گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارێک ئەنجام بدات.

ڕۆژنامەی مانچستەر ئیڤنینگ نیوز ڕایگەیاند تین هاگی ناوی پێنج یاریزانی بەخشیوە بە کارگێڕی یانەکە تا بیانفرۆشێت کە ئەوانیش بریتین لە فیل جۆنز و ئێریک بەیلی و توانزیبی و وان بیساکا و ویلیامز کە بە سەرجەمیان ڕاگەیاندراوە پێویستە یانەیەکی نوێ بۆخۆیان بدۆزنەوە.

مان یونایتد لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکاران و یۆریان تیمبەر لە ئەیاکس و پاو تۆرێس لە ڤیاڕیاڵ بەهێزترین پاڵێوراون تا پەیوەندی بە یانەکەوە بکەن.