دی ماریا بەهۆی بەرشەلۆنەوە وەڵامی گرێبەستەکەی یۆڤانتۆسی دواخستووە

PM:09:06:23/06/2022

376 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی ماریا بەهۆی بەرشەلۆنەوە وەڵامی گرێبەستەکەی یۆڤانتۆسی دواخستووە بۆ کاتێکی نادیار.

ئەنخێل دی ماریای ئەرجەنتینی دوای ئەوەی بەهۆی کۆتایهاتنی گرێبەستەکەیەوە پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەجێهێشت، تائێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەداوە لەبارەی هەڵبژاردنی یانەی داهاتووی لە وەرزی نوێدا.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئاماژەیان بەوەکرد دی ماریا چەندن بژاردەی جیاوازی لەبەردەستدایە کە دیارترینیان یۆڤانتۆسە بەڵام ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە پەیوەندیکردنی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بەلاوە باشترە.

یۆڤانتۆس دەیەوێت بەشێوەیەکی خۆڕایی گرێبەست لەگەڵ دی ماریا ئەنجام بدات و ئامادەیی خۆیان نیشانداوە تا بۆ ماوەی وەرزێک گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن بەڵام دی ماریا بڕیاریداوە وەڵامدانەوەی گرێبەستەکەی یۆڤانتۆس دوابخات و دەیەوێت لە بەرشەلۆنە یاری بکات.

تۆڕی سکا سپۆرت دوپاتیکردەوە بڕیارەکەی دی ماریا کاتێکی زیاتر لەوە دەخایەنێت کە پێشبینی دەکرا ئەوەش سەرەڕای ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس داوایان کردووە بەخێرایی وەڵامی کۆتاییان بداتەوە.