سوارێز داوایەک ئاڕاستەى بەرشەلۆنە دەکات

PM:02:00:23/06/2022

1116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سوارێز داوا لە بەرشەلۆنە دەکات پەلە بکات لە بڕیاری گەڕانەوەی بۆ یانەکە ناتوانێت تا مانگی ئاب چاوەڕێبکات.

ڕۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێڕی بەرشەلۆنە پاش ماڵئاوایی کردنی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە لویس سوارێزی یاریزانی پێشوی یانەکەیان پەیوەندییان پێوە کردووە و ئامادەییان دەربڕیوە گرێبەستی لەگەڵدا واژوو بکەن، بەڵام دەبێت تا مانگی هەشت چاوەڕێ بکات، چونکە لە ئێستادا کاری سەرەکیان گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکی دەبێت بۆ کامپ نۆ.

سپۆرت بڵاویشیکردەوە، سوارێز هەفتەى ڕابردوو بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیری ئالبای یاریزانی بەرشەلۆنەی کردووە، چاوی بە هاوکارانی پێشووی لە یانە کەتەلۆنیەکە کەوتووە و پێزانینی بۆ گرنگیدانی یانەکە بە گەڕانەوەى دەربڕیوە و لە هەمان کاتیشدا پێی ڕاگەیاندوون ناتوانێت زۆر چاوەڕێ بکات و چەند گرێبەستێکی خراوەتە بەردەست کە تایبەتن بە یانەکانی سیڤییە و ڤیاڕیاڵ و ڕیڤەر پلەیت و دەبێت لە زوترین کاتدا وەڵامیان بداتەوە.

لویس سوارێز هاوینی 2020 گرێبەستەکەى لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی هات و بە گرێەستێکی دوو وەرزە چووە ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام لە کۆتایی وەرزدا دووەم یانەى مەدریدی پایتەخت ماڵئاوایی لێکرد و لە ئێستاشدا سەربەستە و پەیوەست نیە بە هیچ یانەیەکەوە.