PM:05:27:13/05/2022
932 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیکێ ڕایگەیاند رۆیشتنی
میسی لە بەرشەلۆنە گریاندویەتی و هۆکارەکانی رۆیشتنی گواردیۆلاشی ئاشكرا کرد.
لە چاوپێکەوتنێکیدا
لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت، جیرارد پیکێی یاریزانی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، گریاوە
کاتێک لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی ڕیزەکانی بەرشەلۆنەی جێهێشت.
پیکێ وتی: گریانەکەم لە
پێناو مێژووە نایابەکەی ئەو یاریزانە بوو لەگەڵ یانەکەمان و کارێکی سەرنجڕاکێش
دەبوو ئەگەر تا کۆتایی کاروانی وەرزشیەکەی لە بەرشەلۆنە بمایاتەوە.
وتیشی: هەموومان دەزانین
کە بۆچی گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە نوێنەکرایەوە، هەموو هۆکارەکە کێشە
داراییەکان بوە کە بەهۆی سەرۆکی پێشووی یانەکە و کارگێڕی ئەو کاتە تووشی بوە.
دوپاتیشیکردەوە، میسی
باشترین یاریزانی بەرشەلۆنە و باشترینی مێژووی تۆپی پێیە، کاتێک خاوەنی یاریزانێکی
وەک میسی دەبیت بە دڵنیاییەوە زۆرترین نازناو دەبەیتەوە بەڵام ئێستا دەبێت ئاستی
یانەکەیان باشتر بکەن و هەوڵی گەڕانەوەی یانەکەیان بۆ بەدەستهێنانی نازناو بدەن.
ئاشکراشیکرد، جوسێ مۆرینیۆ
یەکێک بو لە هۆکارەکانی رۆیشتنی گواردیۆلا لە یانەی بەرشەلۆنە چونکە ئەو ڕاهێنەرە
پورتوگالیە چوبوە ناو مێشکی یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید و کردبونیە دوژمنی یاریزانانی
بەرشەلۆنە و تەنناتە کاتێک لە یاری هەڵبژاردەکان یەکتریشیان بینیوە سلاویان لە یەک
نەکردووە و بەردەوامیش لە کۆنفرانەکاندا لێدوانی توندی دژی گواردیۆلا وتوە.
خ . ک