PM:10:06:28/09/2026
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یاماڵ بە براوەی باڵۆن دۆر دیاریکراوە و مباپێ دووەمە و مێسیش لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەدایە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە کە راپرسیەکیان ئەنجامداوە بەمەبەستی دیاریکردنی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر و زیاتر لە 233 هەزار هاندەر بەشداریان کردووە.
مارکا ئاشکرایکرد کە لامین یاماڵی ئەستێرەی ئیسپانی و یانەی بەرشەلۆنە لە پلەی یەکەمدا هاتووە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ بە شێوەیەک کە رێژەی لە سەدا 29ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە بە شێوەیەک کە لە سەدا 19ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، فابیان رۆیزیش لە پلەی سێیەمدایە.
هەریەکە لە هاری کەینی ئەستێرەی ئینگلیزی و لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بە بەدەستهێنانی رێژەی لە سەدا هەشتی دەنگەکان لە پلەی چوارەمی ریزبەندی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆردان.
خ . ک