PM:07:24:28/09/2026
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زیدان پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری فەرەنسا ئۆفەری یەکێک لە هەڵبژاردە گەورەکانی رەتکردووەتەوە.
زەینەدین زیدانی ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا لە ماوەی رابردوودا بە فەرمی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی وەرگرت بە گرێبەستێکی چوار ساڵی و تا دوای مۆندیالی 2030.
پێگەی فووت مێرکاتۆ ئاشکرایکرد، زیدان پێش ئەوەی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا ئۆفەرێکی گەورەی پێشکەشکراوە تا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا.
پێگەکە دوپاتیکردەوە کە راهێنەرە فەرەنسیەکە دەستبەجێ ئەو ئۆفەرەی رەتکردەوە چونکە تەنها یەک ئامانجی هەبوو ئەویش وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوو.
ئەمە لە کاتێکدایە لەو کاتەوەی کە زیدان راهێنەرایەتی ریاڵ مەدریدی جێهێشت چەندین ئۆفەری لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە پێشکەشکرا بەڵام سەرجەمیانی رەتکردەوە.
خ . ک