فەرمی.. جامی کەنداوی 28 لە عێراق بەڕێوەدەچێت

PM:05:38:28/09/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی جامی کەنداوی 28 لە عێراق بەڕێوەدەچێت و لە داهاتوودا شارەکە دیاریدەکرێت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کەنداو بە فەرمی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد کە وڵاتی عێراق سەرکەوتوو بوو لە وەرگرتنی میوانداری کردنی جامی کەنداوی 28 کە هەشت وڵات تیایدا بەشدار بدەن.

فیدراسیۆنەکە بڵاویکردووەتەوە، جامی کەنداوی 28 لە مانگی 12ی ساڵی 2028 ئەنجامدەدرێت و دواتریش وڵاتی عێراق ناوی ئەو شارە دیاریدەکات کە پاڵەوانێتییەکەی تیادا بەڕێوەدەچێت و بە ئەگەری زۆر بەغدا یان بەسڕەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ئێستادا جامی کەنداوی 27 لە وڵاتی سعودیە بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردەی عێراقیش لە سێیەم یاریی کۆمەڵەکەیدا رووبەرووی هەڵبژاردەی سعودیە دەبێتەوە.

لە مێژوودا هەڵبژاردەی کوەیت خاوەنی زۆرترین نازناوە لە جامی کەنداو بە بردنەوەی 10 نازناو.
خ . ک