PM:12:37:26/09/2026
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکانی مباپێ ئاسان نییە و بەو هۆیەش هەڵبژاردەی فەرەنسای جێهێشت.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی لە یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر تورکیا تووشی پێکانهات دوای ئەوەی گۆڵێکی تۆمارکرد بەو هۆیەش نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
پێکانەکەی مباپێ لە بەستەرەکانی ئەژنۆی چەپیدایە کە هەمان پێکانی وەرزی رابردویەتی.
رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، پێکانەکەی مباپێ قورسە و ئەگەری زۆرە چەند مانگێک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.
ئەمە سێیەم یاریزانی ریاڵ مەدریدە کە لەم پشووی نێودەوڵەتیدا تووشی پێکان دەبن، لە چەند رۆژی رابردوودا ڤاڵڤێردی و کۆناتێش تووشی پێکانبوون.
خ . ک