ئارنۆڵد: ئامانجمان بردنەوەیە لە سعودیە

PM:06:36:28/09/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە دەزانن کە سعودیە زۆر بەهێزە بەڵام ئامانجیان بردنەوەیە لێیان.

پێش یارییە چارەنووسسازەکەیان بەرامبەر سعودیە لە جامی کەنداو، گراهام ئارنۆڵدی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، بە پلانی تایبەتەوە رووبەرووی سعودیە دەبنەوە.

ئارنۆڵد وتی، دەزانین کە سعودیە زۆر بەهێزە بەتایبەت لە یاریگای خۆیدا و دەتوانن شکست بە ئێمە بهێنن بەڵام ئێمەش لەم یارییەدا تەنها بۆ یەک ئامانج دەچینە یاریگاوە ئەویش بردنەوەیە.

وتیشی، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکەم بەو ئاستەی لە دوو یاریی رابردوودا بەرامبەر عومان و کوەیت یاریزانەکانم پێشکەشیان کرد، لە تواناماندایە باشتریش یاریی بکەین.

ئارنۆڵد دوپاتیکردەوە، ئێمە دەمانەوێت بە چەندین شێوازی جیاواز یاریی بکەین و بەردەوامیش فشار بکەین، پێویستە بەردەوام ئەرێنی بین و متمانەمان بە خۆمان هەبێت.
خ . ک