PM:11:44:28/09/2026
36 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە نەیشنز لیگ فەرەنسا لە بەلجیکای بردەوە و ئیتاڵیا بردنەوەی بەسەر تورکیا بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی نەیشنز لیگ، هەڵبژاردەی فەرەنسا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی هەڵبژاردەی بەلجیکا.
لە هەردوو تایمەکەدا، هەردوو هەڵبژاردە چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر تا لە خولەکی 88 مایکل ئۆلیسێ گۆڵێکی بۆ فەرەنسا تۆمارکرد و یارییەکەیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بردەوە.
لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا رووبەڕووی تورکیا بووەوە و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە.
هەڵبژاردەی سویدیش بردنەوەی بەسەر پۆڵەندا بەدەستهێنا، رۆمانیا بە بۆسنە و هەرسک دۆڕا.
خ . ک