PM:10:26:28/09/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلیتاو بە بێ کێشە راهێنانەکانی ئەنجامداوە و رۆدریگۆ و مێندی بەردەوامن لە وەرگرتنی چارەسەر و مباپێ و کۆناتێش ئامادەدەبن بۆ یارییکردن.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی راپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی یانەی ریاڵ مەدرید بڵاوکردەوە بەتایبەت لەسەر ئەو یاریزانانەی کە پێکانیان هەیە و کاتی گەڕانەوەشیان باسدەکات.
ئاس لە هەوالێکی دڵخۆشکەردا بڵاویکردەوە کە ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری بەرازیلی بە بێ کێشە بەشداری راهێنانەکانی کردووە دوای دوورکەوتنەوەی ماوەی چەندین مانگ لە یارییکردن.
جگە لەوەش هەریەکە لە رۆدریگۆی بەرازیلی و مێندی بەرگریکاری فەرەنسی بەردەوامن لە وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان و نزیکن لە بەشداریکردن لە راهێنانە بە کۆمەڵەکان.
لە کۆتاییشدا رایگەیاندووە، پێکانی هەریەکە لە کیلیان مباپێ و ئیبراهیما کۆناتێ قورس نین و ئەو دوو یاریزانە لە یاریی داهاتوویان بەرامبەر ڤیاڕیاڵ دوای تەواوبوونی پشووە نیودەوڵەتییەکان بەشداری دەکەن.
خ . ک