PM:11:14:26/09/2026
52 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کەنداو عێراق لە دوا ساتدا لە کوەیتی بردەوە و سعودیەش گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی کەنداو، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژادەی کوەیت یارییکرد.
یارییەکەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی عێراق کۆتاییهات.
لە هەمان کۆمەڵە، هەڵبژاردەی سعودیە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر عومان بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، سعودیە بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگدایە و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی، عێراق بە چوار خاڵ لە پلەی دووەمدایە.
خ . ک