چەند یانەیەک چاودێری هاری کەین دەکەن

PM:07:27:26/09/2026

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند یانەیەک چاودێری هاری کەین دەکەن و بایرنیش دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت و تا ئەم ساتەش نوێنەکراوەتەوە.

ماکس ئێبریلی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بایرن میونشن دوپاتیکردەوە کە ئەوان و ئەستێرە ئینگلیزیەکەش ئارەزوویەکی زۆریان هەیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ئاماژەی بەوەشدا، هاری کەین یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکەیان و متمانەیان زۆر پێیە کە تا چەندین ساڵیتر پێکەوە بەردەوامبن لەبەرئەوە گفتوگۆکانی نێوانیان بەردەوامی هەیە.

ئەمە لە کاتێکدایە یانەکانی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاودێری بارودۆخی هاری کەین دەکەن و ئامانجیان ئەوەیە بیگوازنەوە یانەکانیان.

خ . ک