مباپێ کێشەی لەناو ریاڵ مەدرید دروستکردووە

AM:11:30:07/05/2024

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یاریزانانی ریاڵ مەدرید هیوادارن یانەکەیان گرێبەستی مباپێ رانەگەیەنێت تا سەرنجیان لەسەر یارییەکانی کۆتایی وەرز بێت.

تۆڕی ریلیڤیۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەموو شتێک کۆتاییهاتووە و کیلیان مباپێ بۆ وەرزی داهاتوو درێسی یانەی ریاڵ مەدرید دەپۆشێت و گرێبەست لەگەڵ ئەو یانەیە دەکات.

تۆڕەکە رایگەیاندوە، یاریزانان و ستافی تەکنیکی یانەی شاهانە پێیانباشە راگەیاندنی گرێبەستەکەی مباپێ بکرێتە دوای کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە تا سەرنجی خۆیان و یاریزان و هاندەرەکانیش لەسەر ئەو یاریانە بێت کە ماویانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ترسی یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە راگەیاندنی پێشوەختەی گرێبەستی مباپێ ئەوەیە کە سەرجەم دەستکەوتەکانی ئەم وەرزەیان بشارێتەوە چونکە لەو کاتەدا بەردەوام رۆژنامە و میدیاکان مانشێتی یەکەمیان دەکەنە مباپی و گرنگی بە نازناوەکانی یانەکە نادەن.

رونیشیکردووەتەوە، ئامانجی یاریزانانی ریاڵ مەدرید ئەوەیە کە ئاهەنگی بردنەوەی نازناوی لا لیگا و گەیشتن بە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ بگێڕن نەک ئەوەی کە سەرقاڵی هاتنی یاریزانی نوێ بن بۆ یانەکەیان.

دەشڵێت، لە یەک حاڵەتدا راگەیاندنی گرێبەستی مباپێ دەکەوێتە دوایی کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە ئەویش ئەگەر هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان بگەنە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ، لەو کەتەشدا دەکەوێتە سێ تا حەوتی مانگی داهاتوو ئەوەش لە ئاهەنگێکی گەورەدا بەڕێوەدەچێت.


خ . ک