بەرشەلۆنە لاری نییە لە دوورخستنەوەی چاڤی

PM:10:53:06/05/2024

496 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئەگەری سەرنەکەوتنی بەرشەلۆنە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا لاپۆرتا چەندین بڕیاری گرنگی چاکسازی دەدات.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا ڕایگەیاندووە، داهاتووی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە لە مەترسیدایە، سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا بڕیاری ڕۆیشتنی هەڵوەشاندەوە و بەردەوامبوونی لەگەڵ یانەکەی کەتەلۆنیا دوپاتکردەوە.

بەپێی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی ئاس، کارگێڕی یانەکە پێی وایە پلەی سێیەم لە کۆتایی وەرزدا یەکسان دەبێت بە شکست بۆیان لەبەر ئەوەش دەیانەویت چاوخشاندنەوەیەک بە لیستی یاریزانەکان و تەنانەت کارەکانی راهێنەریشدا بکەنەوە.

هەر بەپێی بڵاوکراوەکە، لاپۆرتای سەرۆکی بەرشەلۆنە لە ئەگەری لەدەستدانی پلەی دووەمی لەم وەرزە و بەشداری نەکردنیان لە جامی سوپەری وەرزی داهاتوو، درێخی ناکات لە دەستبەرداربوون لە ئاراوخۆ و دی یۆنگ، هەروەها لیڤاندۆڤسکیش بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و مووچە بەرزەکەیەوە، لە هەمووشی سەیرتر ئەوەیە ئاسای دەبێت لەلای ئەگەر چاڤیش لە کارەکەی دووربخاتەوە.

ئاس باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا کارگێڕی یانەکە بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانیەوە لاری نییە لە دەستبەرداربوونی پێدری و وە فایلی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبێرتۆشی داخستووە.