مان یونایتد بەنیازە کاسیمیرۆ بفرۆشێت

PM:04:30:07/05/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی مان یونایتد بەنیازن لە هاوینی ئەمساڵدا دەستبەرداری کاسیمیرۆ ببن بەهۆی دابەزینی ئاستیەوە.

کاسیمیرۆی بەرازیلی و ناوەڕاستکاری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی خراپدا تیدەپەڕێت بەهۆی دابەزینی ئاستی و تووشبوون بە جەند پێکانێک.

لە نوێترین پێشهاتدا، پێگەی تیم تۆک لە هەواڵێکیدا ئاشكرایکردووە، کارگێڕی شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا رزگاریان بێت لەو یاریزانە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، ئامانجی یانە ئینگلیزیەکە ئەوەیە دەستبەرداری کاسیمیرۆ ببن بە هەر نرخێک بێت چونکە لە چەند مانگی رابردوودا ئاستی بە رێژەیەکی زۆر دابەزیوە، جگە لەوەش مووچەیەکی هەفتانەی زۆر وەردەگرێت کە 350 هەزار پاوەندە.

دەشڵێت، ناوەڕاستکارە بەرازیلیەکە چووتە لیستی ئەو یاریزانانەی کە یانە ئینگلیزیەکە دەیانەوێت بیفرۆشن و لە ئێستاوە خوێندنەوە بۆ ئەو ئۆفەرانە دەکەن کە پێشکەشیان دەکرێت.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکانیش بێت، یانەکانی نەسڕ و ئەهلی سعودیە ماەی یەک ساڵە هەوڵی رازیکردنی ئەو یاریزانە دەدەن کە گرێبەستیان لەگەڵدا ئیمزابکات و پەلکێشی یانەکەیانی بکەن.

خ . ک