توران: دەمەوێت چامپیۆنزلیگ بۆ ئەتلەتیکۆ بەدەستبهێنم

PM:06:00:07/05/2024

264 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاردا توران نەیشاردەوە خەونی بوون بە راهێنەری ئەتلەتیکۆیە و دەیەوێت لەگەڵ یانەکەش چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنێت.

لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٣ ئاردا توران بووە ڕاهێنەری یانەی ئەیوبسپۆر کە یەکێکە لە تیپە بچووکەکانی شاری ئەستەنبوڵ و توانی ئەم تیپە سەربکەوێنێت بۆ قۆناغی پلەی ئۆفی سەرکەوتن بۆ خولی سوپەرلیگی تورکیا، بەڵام لە کۆتایدا شکستیان هێنا، ئەمساڵ دۆخەکە جیاواز بوو، مانگی ڕابردوو بە بردنەوەی لە ئاڵتای، ئەم یانەیە توانی سەرکەوتنی بۆ خولی سوپەری تورکیا بەدەستبهێنێت ئەمەش پێش کۆتایی هاتنی خولەکە بە پێنج هەفتە.

ئاردا خەونێکی گەورەتری هەیە لەوە ئێستای و لەوبارەیەوە وتی: چەند جارێک چوومەتە مەشقەکانی ئەتلەتیکۆ و پێشوازییەکی گەورەم لێکراوە، هاندەران دەیانەوێت ڕۆژێک ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ بم و ئەمەش خەونی منە، بێگومان درێژەدان بە ڕێگای دیێگۆ سیمیۆنی زۆر قورسە، بەڵام بە دڵنیاییەوە حەز دەکەم ڕۆژێک ببمە ڕاهێنەری ئەتلەتیکۆ.

توران لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، یەکێکی تر لە ئامانجەکانی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە لەگەڵ یانەکەی مەدرید، بەڵام لە ئیستادا هێشتا زووە بۆ خەونێکی لەو جۆرە و سەرنجی لەسەر ئەیوبسپۆرە، وتیشی: ئەو ڕۆژەی خۆم دەسەلمێنم و بەراورد دەکرێم بە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان، دەگەم بە کورسی یەدەگی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.