یاسین بونۆ بووەتە ئامانجی پاریس سان جێرمان

PM:02:27:07/05/2024

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی پاریس جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی یاسین بونۆ دەدەن و دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.

پێگەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە، یانسین بونۆی مەغریبی و گۆڵچی یانەی هیلالی سعودی جارێکیتر بووەتەوە بە ئامانجی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەکەی پایتەختی فەرەنسا هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە کە لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا گرێبەست لەگەڵ گۆڵچییە مەغریبیەکە ئیمزا بکەن.

دەشڵێت، هۆکاری گرنگی پێدانی پاریس سان جێرمان بە یاسین بونۆ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لویس ئینریکی راهێنەری یانەکە متمانەی بە دۆنارومای گۆڵچی ئێستای یانەکەی نییە بتوانێت خزمەتی زۆریان پێبکات.

رونیشیکردووەتەوە، ئاستبەرزی یاسین بونۆ لەگەڵ یانەی هیلال لەم وەرزەدا و پێشتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب بووەتە هۆکاری ئەوەی کە لویس ئینریکی سەرسام بێت پێی و داوای گواستنەوەی بکات.

یاسین بونۆ لەم وەرزەدا 41 یاری بە درێسی یانەی هیلالەوە ئەنجامداوە لەسەرجەم خولەکاندا، 26 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و لە 20 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە.

خ . ک