PM:05:19:07/05/2024
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
داهاتووی فیلێکس لە نێوان بەرشەلۆنە و ئەتلەتیکۆدا یەکلاینەبوەتەوە و
نرخەکەی زۆر لەسەر یانە کەتەلۆنییەکە دەکەوێت.
داهاتووی جواو فیلێکس یەکێک دەبێت لە گرینگترین هەواڵی یاریزانەکانی
ئەم هاوینە کە دەنگۆی جۆراوجۆری لەسەر هەیە لە ئێستاشدا، بەو پێیەی بەرشەلۆنە دەیەوێت
یاریزانەکە بهێڵێتەوە بەڵام کارگێڕی ئەتلەتیکۆ مەرجیان هەیە بۆ ئەو بڕیارە.
ئەو ژمارەیەی ئەتلەتیکۆ
بۆ فرۆشتنی ئەستێرە پورتوگالییەکە لەبەرچاوی گرتووە، نزیکەی 60 ملیۆن یۆرۆیە، نرخێک
کە پێدەچێت زۆر قورس بێت بۆ یانەکەی
کەتەلۆنیا بەهۆی قەیرانە داراییەکانیانەوە، بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی رۆژنامەی ئاسیش،
ئەگەری گەڕانەوەی فیلێکس بۆ ئەتلەتیکۆ زۆرترە وەک لە مانەوەی لە بەرشەلۆنە.
ئاس نوسیویشیەتی،
ئەتلەتیکۆ مەدرید 127 ملیۆن یۆرۆی داوە بە بەنفیکا بۆ ئەم یاریزانە لەبەر ئەوەش نایانەوێت
بە نرخێکی هەرزان لەدەستی بدەن.
ئەستێرە 24 ساڵانەکە گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ساڵی 2029
کۆتایی پێدێت، لەم وەرزەدا ئاستێکی وای پێشکەش کردووە کە کارگێڕی بەرشەلۆنە
بیانەوێت بە شێوەیەکی خواستن لەگەڵ یانەکە بیهێڵێنەوە.