بێرناردۆ کاتی بۆ بەرشەلۆنە دیاریکرد

PM:03:40:07/05/2024

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بێرناردۆ دەیەوێت بچێتە بەرشەلۆنە و تا ناوەڕاستی مانگی حەوتی بۆ ئەو یانەیە دیاریکردووە.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، بێرناردۆ سیلڤای پورتوگالی و ئەستێرەی مانچستەر سیتی تا ئەم ساتەش خەونی ئەوەیە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بکات.

پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانیا رایگەیاندوە، ئەستێرە پورتوگالیەکە نایەوێت زۆر چاوەڕێی یانە ئیسپانیەکە بکات کە گرێبەستی پێشکەش بکەن و 14ی مانگی حەوتی وەک دوایین کات بۆ ئەو یانەیە دیاریکردووە کە بیگوازنەوە.

پێگەکە ئاماژەی بەوەداوە، بێرناردۆ نایەوێت لە کاتی پشووەکانی هاوینەدا سەرقاڵ بێت بە یەکلاکردنەوەی داهاتووی. لەبەرئەوە دوایین رۆژی یارییەکانی جامی یۆرۆی وەک دوایین کات بۆ بەرشلەۆنە دیاریکردووە، ئەگەر تا ئەو کاتە هەوڵی گواستنەوەی نەدەن ئەوا لە مانچستەر سیتی درێژە بە یاریکردن دەدات.

رونیشیکردووەتەوە، بیرناردۆ لەلای هاوڕێکانی پرسیاری چۆنیەتی ژیانکردنی لە شاری بەرشەلۆنە کردووە ئەوەش وەک ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە تا ئێستاش خواستی چوون بۆ ئەو یانەیەی هەیە.

ئەو پێگەیە دوپاتیکردووەتەوە، یانە کەتەلۆنیەکە چەند ساڵێکە ئامانجیان گواستنەوەی ئەو یاریزانەیە بەڵام بەهۆی کێشە داراییەکانیانەوە نەیانتوانیوە ئەو کارە ئەنجامبدەن.

خ . ک